جیهان؛ تووشبووانی كۆرۆنا ١٣ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

جیهان

13/07/2020     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین-

لەسەرانسەری جیهاندا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٣ ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كە‌ پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، ژمارەی تووشبووانی پەتاكە گەیشتووەته،‌ ١٣ ملیۆن و ٤١ هەزار و ٦٩٨ كەس.

زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لە ئەمریكایە كە سێ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٩٩٥ حاڵەت تۆماركراوە.

دوای ئەمریكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكەیان تیادا تۆماركراوە‌ بەمشێوەیەیە: 

''بەڕازیل یەك ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ١٧٦ حاڵەت، هیندستان ٨٧٩ هەزار و ٤٦٦ حاڵەت، رووسیا ٧٢٧ هەزار و ١٦٢ حاڵەت، پێرو ٣٢٦ هەزار و ٣٢٦ حاڵەت، چیلی ٣١٥ هەزار و ٤١ حاڵەت، ئیسپانیا ٣٠٠ هەزار و ٩٨٨ حاڵەت، مەكسیك ٢٩٩ هەزار و ٧٥٠ حاڵەت، بەریتانیا ٢٨٩ هەزار و ٦٠٣ حاڵەت، كۆماری باشووری ئەفریقا ٢٧٦ هەزار و ٢٤٢ حاڵەت، ئێران ٢٥٧ هەزار و ٣٠٣ حاڵەت، پاكستان ٢٥١ هەزار و ٦٢٥ حاڵەت، ئیتاڵیا ٢٤٣ هەزار و ٦١ حاڵەت، سعوودیە ٢٣٢ هەزار و ٢٥٩ حاڵەت و توركیا ٢١٢ هەزار و ٢٥٩ حاڵەت''.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتاكە تیایاندا ٧٠ هەزار كەسی تێپەڕاندووە: 

''ئەڵمانیا ١٩٩ هەزار و ٩٥٠ حاڵەت، بەنگلادیش ١٨٣ هەزار و ٧٩٥ حاڵەت، فەڕەنسا ١٧٠ هەزار و ٧٥٢ حاڵەت، كۆلۆمبیا ١٥٠ هەزار و ٤٤٥ حاڵەت، كەنەدا ١٠٧ هەزار و ٥٩٠ حاڵەت، قەتەر ١٠٣ هەزار و ٥٩٨ حاڵەت، ئەرجەنتین ١٠٠ هەزار ١٦٦ حاڵەت، چین ٨٣ هەزار و ٦٠٢ حاڵەت، میسر ٨٢ هەزار و ٧٠ حاڵەت، عێراق ٧٧ هەزار و ٥٠٦ حاڵەت، ئێندونێزیا ٧٥ هەزار و ٦٩٩ حاڵەت و سوید ٧٤ هەزار و ٨٩٨ حاڵەت".

پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە.

لە سەرانسەری جیهاندا، ٥٧١ هەزار و ٦٦٠ كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها حەوت ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ٩٤ تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە و چوار ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٩٤٤ تووشبووی دیكە چارەسەر وەردەگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن