عەبدولمەهدی هەڕەشە دەكات

عێراق

19/02/2020     ژمارەی بینراو 1546

عادل عەبدولمەهدی

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق رایگەیاند، ئەگەر بێتو تا سەرەتای مانگی داهاتوو لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە و كابینەی نوێ پێكنەهێنرێت، ئەوا ناچار دەبێت پەنا بۆرێو شوێنە دەستورییەكان ببات.

عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی كردووە، داوا لەكوتلە سیاسییەكان، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەوانەی رۆڵیان هەیە لە بڕیاردان لەعیراقدا كارئاسانی بكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەسەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی و ئەو ئاستەنگانە نەهێڵن كەلەبەردەمیدا دروستكراون.

عەبدولمەهدی، لەبەشێكی تری نامەكەیدا هۆشداری ئەوەیداوە، ئەگەر بێتو تا رۆژی 2ی ئاداری ئەمساڵ، كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رانگەیەندرێت، ئەوا ناچارە پەنا بۆ رێوشوێنە دەستورییەكان یاخود پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ببات.

عادل عەبدولمەهدی، دەشڵێت، ئامانج لەو كارەی سەرخستنی حكومەتی داهاتوو، كۆتایی هێنان بەو پێشێلكارییە دەستوریانەیە كەدژ بە بەرژەوەندی عیراق كار ئەنجامدەدرێت.

رۆژی 29-11-2019، عادل عەبدولمەهدی، لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستی لەپۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق كشاندەوە، لەو رۆژەوە تائەمڕۆ سەرۆكایەتی حكومەتێكی كار بەرێكەر دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن