هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری به‌دخۆراكی له منداڵدا
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ندێک دایکان و باوکان کێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه که منداڵه‌کانیان زۆربه‌ی خۆراکه سوود به‌خشه‌کان ناخۆن بۆ نموونه ده‌ڵێن به هیچ جۆرێک میوه، سه‌وزه ، گۆشت ، شله ناخۆن و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بکه‌ن، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری تێكچوونی سیستمی خۆراكی منداڵان ڕوون ده‌كاته‌وه.
تێک چوونی خواردنی دیارکراو ( Restrictive Food Intake Disorder ) : ئه‌م حاڵه‌ت به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که منداڵ ته‌نها حه‌زی له چه‌ند جۆرێکی که‌م له خواردنه‌کانه ( له پانزه جۆر که‌متره ) و به‌س ئه‌وانه ده‌خوات و به زۆری منداڵه‌که کۆمه‌ڵێک جۆری خواردن ناخوات وه‌ک هه‌موو میوه‌کان ، سه‌وزه ، شیره‌مه‌نیه‌کان ، گۆشت.
ئه‌م حاڵه‌ته له مناڵی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵ تا ۱۰ ساڵ زۆر باوه و دواتر زۆرینه‌ی منداڵان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی کات چاک ده‌بنه‌وه.
نیشانه‌کانی :
ـــ ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه له کاتی بینین یان بۆن کردنی هه‌ندێک جۆری خواردن ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌یان تیادا ده‌رده‌که‌وێت :
1- ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام .
2- هێلنج دان.
3- گریانی به‌رده‌وام و ترسانی زۆر .
4- ته‌نگه نه‌فسی یان هه‌ست کردن به خنکان له کاتی بینینی یان بۆنکردنی خواردن .
-ده‌رئه‌نجامه خراپه‌کانی :
1- که‌می ڤیتامینه‌کان و سه‌رئێشه و که‌می ته‌رکیز .
2- بێهێزی به‌رگری و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاک بوونه‌وه .
3- لاوازی و که‌می کێش.
4- دواکه‌وتنی گه‌شه.
5- که‌مخوێنی.
6- گۆشەگیری و دوور کەوتنەوە له کۆمەڵگا .
- هۆکارەکانی :
1- ڕەنگە زۆر هەستیار بێت بە بۆن ، تام و چێژ ، ڕەنگ و شێوەی خواردنەکە ، هەندێک منداڵ ڕەنگە خواردنی تەنها لە پلەی گەرمیەکی تایبەت بخوات بۆ وێنە خواردن سارد نەبێتەوە نەیخوات .
2- ڕوودانی کێشە و گیروگرفت پێشتر لەگەڵ خواردنێک وەک لە قوڕگ گیران ، ئازاری گەددە و ناوسک ، سک چوون ، تەنگەنەفسی .
3- کەمی و نەبوونی ئیشتها ، ئەو کاتە مناڵەکە چێژ لە خواردن نابینێت و دەوێت هەر هیچ نەخوات .
شێوازی چارەسەر :
وێنەی هەموو نەخۆشیەک دوای دەست نیشان کردنی پێویستە هۆکارەکەی دیاری بکرێت و چارسەر بکرێت یان کەمبکرێتەوە لە هەمان کات دا ئاکام و دەرئەنجامەکانی چارە بکرێت .