له خه‌ویدا ژماره‌یه‌كیان پێ وت و خه‌ڵاتی یانسیبێكی برده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێك له ئوستورالیا ماوه‌ی 15 ساڵه بێزار نه‌بووه له‌وه‌ی به‌ختی خۆی تاقی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی یانسیب و به‌رده‌وام ته‌نها یه‌ك ژماره‌ی تاقیكردۆته‌وه و له كۆتایدا بۆی ده‌رچووه.
ئه‌م ئافره‌ته بۆته براوه‌ی 700 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ژماره‌كه‌ش 15 ساڵ به‌ر له ئێستا له خه‌ویدا ئه‌م ژماره‌یه‌یان پێوتووه و ئه‌مه‌ش بۆته خه‌ونی به‌رده‌وامی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست به‌رداری نه‌بووه.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ماوه‌ی 15 ساڵه تاقی ده‌كاته‌وه بریتی بووه له: 45، 8، 42، 41،1، 15.
سه‌باره‌ی به بردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه ئه‌م خانمه ئوستورالیه باسی له‌وه كردوه بڕێكی كه‌م له پاره‌ی بردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڕویداوه بابه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و پاره‌كه‌ش بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنێت و پێش كاتی خۆی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی‌ده‌كێشێته‌وه.