جه‌ڵته
ڕاچڵەکین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی كه‌مخه‌وی ئاشكرا كردوه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك پێویست ناخه‌ون ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك زۆره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك پێویست ده‌خه‌ون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه لە زانکۆی بێیجینج ئەنجامدرا و تیایدا سوود له داتای زانیاری ٤٨٧ هەزار خۆبەخش وه‌رگیرا کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆکرابوونەوە، ئەم خۆبەخشانە تەمەنی تێکڕایان ٥١ ساڵ بوو و کەسیان توشبووی پێشووی جەڵتە نەبوون، هەموویان کێشەی خەولێکەوتن، یان خەوی پچڕپچڕ، یان زوو بەخەبەر هاتنیان هەبوو.
د. لیمینگ لی، بەڕێوبەری توێژینەوەکە، وتی "بە پێی ئەنجامەکان، ئەگەر ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خەو بدەین، دەتوانین رێژەی توشبوون بە جەڵتەی مێشک و دڵ و نەخۆشی دیکە کەم بکەینەوە.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند ئەو کەسانەی هەرسێ کێشەکەیان هەیە (درەنگ خەولێکەوتن، پچڕپچڕی، زوو بەخەبەر هاتن) ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە بە رێژەی ١٨٪ زیاترە بە بەراوردی ئەو کەسانەی خەویان تەندروستە، ئەوانەی تەنها یەک کێشەیان هەیە ئەگەری توشبوونیان بە رێژەی ٧٪ بۆ ١٣٪ زیاترە.