هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه
ڕاچڵه‌كین-
هیواكان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه و هه‌ردوو پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانیان ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ر بوون.
تیمی زانكۆی ئۆكسفۆرد و American pharmaceutical company Moderna ده‌رئه‌نجامی باشیان هه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی كاریان كردوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌سه‌ریان تاقیكراوه‌ته‌وه له له‌شیاندا دژه ته‌نی ڤایرۆسه‌كه دروست بووه و ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵانه‌ش بۆ پاراستنی ملیۆنه‌ها مرۆڤه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له داهاتودا.
زاناكان له ئۆكسفۆرد زۆر هیوایان هه‌یه به‌وه‌ی %80 ئه‌گه‌ری هه‌یه مانگی 9 ی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌ست بێت.
قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ڤاكسینی ئۆكسفۆرد له‌سه‌ر 8000 خۆبه‌خش ده‌بێت له به‌ریتانیا و 6000 كه‌س له به‌رازیل و باشووری ئه‌فه‌ریقا، ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای AstraZeneca كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له كامبریدج- ئینگلته‌رایه به‌رهه‌مده‌هێندرێت .
هاوكات كۆمپانیای Moderna ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر هیوا به‌خشن و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هه‌نگاوێكی نوێ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌میان هێناوه.