كۆرۆنا ڕه‌فتارێكی یه‌ك ملیۆن به‌ریتانی گۆڕیوه
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی به‌ریتانی كه جگه‌ره‌یان كێشاوه له كێشانی جگه‌ره دوور كه‌وتونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی زانكۆی" له‌نده‌ن كۆلیج" بڵاویكردۆته‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان له كێشانی جگه‌ره دوور كه‌وتونه‌ته‌وه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16-29 ساڵدا بووه زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا له ماوه‌ی ڕابردودا داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه چونكه جگه‌ره كێشه‌كان مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه زیاتره.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا زیاتر له 290 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌هۆیه‌وه 45 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.