دوو توشبووەكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا

جیهان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 408

راچڵەكین

ئەو دوو هاوڵاتییە ئێرانییەكەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ 19-2-2020 گیانیان لەدەستدا.

 

محەمەد رەزا قەدیر، سەرۆكی زانكۆی پزیشكی قوم، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند: ئەو دوو هاوڵاتییەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.

هەردوو هاوڵاتییە ئێرانییەكە، خەڵكی شاری قوم بوون، كە بەوتەی كیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆیان، دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەو هۆیەشەوە لە بەشێكی نەخۆشخانەی شاری قوم جیایان كردوونەتەوەو لەژێر چاودێرییەكی وردی پزیشكیدان. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن