چیرۆكی ئه‌و خانمه‌ كورده‌ی‌ له‌سه‌ر زۆر به‌كارهێنانی تایت كوژراوه‌

ستایل

19/07/2020     ژمارەی بینراو 560

چیرۆكی ئه‌و خانمه‌ كورده‌ی‌ له‌سه‌ر زۆر به‌كارهێنانی تایت كوژراوه‌

ڕاچڵه‌كین-


من 10 ساڵە لەبواری پزیشکی دادوەری کار دەکەم، ئەو حاڵەتانەی باسی دەکەم لەناو ژیانی ڕاستەقینەی ئێمە ڕوویانداوە بەڵام لە باس کردنیان کەمێک دەستکاری دەکەین بۆ ئەوەی خودی حاڵەتەکە نەناسرێنەوە بەڵکو تەنها لێیانەوە فێربین.

جارێکیان خەفەر بووم خانمێکی گەنج کە زۆریش نەبوو هاوسەرگیری کردبوو، بەداخەوە کوژرابوو بەدەستی باوکی بەیەک گوله‌.

هەرگیز لەبیرم ناچێت کە پرسیارم کرد لەسەر هۆکاری کوژرانی بەڵام هەرگیز وەڵامەکەی لە بیرەوەریم دەرناچێت، کە" لەسەر تایت و سابون بووە.

پرسیم بۆچی؟
کەسوکارەکەی وتیان کە باوکی وتوویەتی( حەیامی برد ماڵی خەزوری فڕێیانداوەتەوە سەرم! دەڵێن کچەکەت ماڵداری پێ ناکرێت، چونکە ماددەی جل شۆرین( تایت) زۆر بەکاردێنێت.

لەحاڵەتی وا گولەکە دەردەهێنین و توێکاری بۆ دەکەین بزانین دووگیانە یان نا، شۆکەکە لێرەبوو زۆر بەداخەوە خانمە کوژراوەکە دووگیانیش بوو.

پرسیارێک ئاڕاستەی کۆمەڵگا دەکەم ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزی ئافرەتی زۆر بەرز نرخاندووە، ئافرەت دایکە، خوشکە، هاوسەرە، بەکوشتنی ئافرەت لەسەر شتێکی بێ مانا چی حەل دەبێ. پێویستە هەموومان ڕێگربین لەکوشتنی ئافرەت.

هەر کەس و لەلای خۆیەوە ماندوو بێت بۆ نەمانی دیاردەی دواکەوتووی لە کۆمەڵگا، وەرن پێکەوە چارەسەرەکە پێچەوانە بکەینەوە ئەگەر نەکوژرابا بە ئەکیدی ئەو کێشە بچوکە چارەسەر دەبوو، ئێستا ئەم خانمە ژیانی ئاسایی خۆی دەبردە سەر و دڵی خۆش دەبوو بە ژیان و منداڵەکەی، بێ شک نمونەی تری لەم جۆرە هەن."

بەهیوای پێشخستنی کۆمەڵ و پەرەسەندی گیانی ڕێزگرتن و تەبایی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان لە کۆمەڵگەمان.

ئا: د. دیلمان ئازاد
پسپۆڕی پزیشکی دادوەری- مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن