چهند ڕێنماییهكی گرنگ داری ههنجیر له گرفتی وشك بوون و زهرد بوونی گهڵا دهپارێزێت
ڕاچڵهكین-
بۆ ئەوەی دار هەنجیرەکانتان توشی کێشەی وشک بون گەلازەردەو لاوازی ووشک بون نەبن رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن.
1- تقلیم کردن واتە هەڵپاچینی دارەکان بەشێوازێکی دروست لەپێش خاوبونەوەی گەڵاکان لەمانگی یەک ودو سێ بەپێی ساردو گەرمی شوێنەکان
2- کێلانێکی باش و پاککردنەوەیان لەگژوگیا .
3- لەپاش هەڵپاچین و پاککردنەووی ناوباخەکهت واباشە دەرمانێکی مێروی گشتی بەکاربهێنیت بەرشاندن بۆلەناوبردنی هێلکەو پاشماوەی ئەومێروانەی لەناو باخەکەتا هەیە.
4- گرنگترین شت بۆ ئەوەی توشی گەڵازەردەو وشک بون و گەڵاهەڵوەرین نەبێت پێویستە ئاودانێکی باشی هەبێت کاتی ئاودانەکان رێک بخرێت.
5- لەئەگەری نیشتنی تۆز لەسەرگەڵاکان بۆئەوەی بەدوربیت لەتوش بون بە جاڵجاڵۆكه و گواستنەوەی پێوێستە دەرمانێکی مێروی (عنکبوت/جالجاڵۆکە)برشێنیتبەژێر گەڵاکان دا تاوەک کاریگەری نەبێت لەسەر بێهێزبون وشک بونی گەڵاو دارەکان.
6- بۆئەوەی گڕەو گەرما گاریگەری نەکاتە سەرزەردبون و وشک بونو سوتاندنی گەڵاکان واباشە لەکاتی گەرمایە ئاونەدرێت زیاتر بەیانیان زو یان دوای عەسر دەست بکەیت بەئاودان.
7- لەکاتی توش بون بەگرە وگەرما دەتوانیت دەرمانی کەڕو ی بەکاربێنیت کە بۆگڕە بشێت.
س: وێستگەی باخی بازیان