بافڵ تاڵه‌بانی و وه‌فدی پارتی رێككه‌وتن

کوردستان

26/07/2020     ژمارەی بینراو 7977

بافڵ تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی - فۆتۆ ئارشیف

راچڵه‌كین-

به‌پێی زانیارییه‌كانی راچڵه‌كین كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر كۆتایی هات و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن.

به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی نزیك له‌ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و نێچرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كۆتایی هاتووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فەرید ئەسەسەرد رایگه‌یاندووه‌: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: رۆژی 27-7-2020 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی ئەنجام دەدرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن