مان یونایتد ئەستێرەیەکی ریاڵی دەوێت

وەرزش

27/07/2020     ژمارەی بینراو 480

راچڵەکین- سپۆرت

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد جارێکیتر گەڕاوەتەوە بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید.

 

لەم هاوینەدا رووبووەوە کە زینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ جارێکیتر رۆدریگێزی ناوێت لە پێکهاتەکەیدا و دەیوێت بیفرۆشێت، چەند یانەیەکیش هاتوونەتە سەر خەت بۆ گواستنەوە.

 

بەپێی هەواڵەکەی مارکا، یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ریاڵ بکات بۆ کڕینی ئەو یاریزانە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن