هه‌یفا بردیه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی " هه‌یفا وه‌هبی" ئاشكرای كرد كه توانیویه‌تی داوا یاساییه‌كه‌ی دژی به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی " محمد وه‌زیری" بباته‌وه و كه باسی له‌وه كردوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌یفا كردوه و ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له ده‌ستگیر كردنی وه‌زیری كه تۆمه‌تباره به دزینی بڕێكی زۆر له پاره‌كانی هه‌یفا.
له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر هه‌یفا له‌ڕێی تویتێكه‌وه باسی له‌وه كردوه كه به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی براوه نه‌بووه و دۆڕاوه و سوپاسی ڕاوێژكاره یاساییه‌كه‌ی ده‌كات كه توانیویه‌تی ڕاستیه‌كان بسه‌لمێنێت"
وه‌زیری به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كاره‌كانی هه‌یفا بووه و له ماوه‌ی ڕابردودا باسی له‌وه كردوه به نهێنی له‌گه‌ڵ هه‌یفا هاوسه‌رگیری كردوه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌م بابه‌ته له دادگا بسه‌لمێنێت و جگه له‌وه‌ش هه‌یفا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوه چونكه بڕێكی زۆر له پاره‌ی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌ی له‌لایه و له ئێستادا هه‌یفا به‌هۆی ڕاوێژكاره‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی له دادگا له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا به‌سه‌ر وه‌زیردا سه‌ربكه‌وێت و به‌مه‌ش وه‌زیری تۆمه‌تباره و سزای یاسایی ده‌درێت.