خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد زیان به‌خشه؟
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌نگه به‌رده‌وام گوێت له‌وه بوبێت پێویسته زۆرترین بڕی ئاو بخۆیته‌وه له ڕۆژێكدا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به گه‌شی بمێنێته‌وه و زۆریجار پزیشكه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه.
میدیكال نیوز توده‌ی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه ئایا باشتر وایه ئاو به ساردی یان به پله‌ی گه‌رمای ژوور بخزرێته‌وه؟ گونجاوترین پله‌ی ساردی و گه‌رمی بۆ ئاوی خواردنه‌وه چه‌نده؟ ئه‌م بابه‌ته له‌كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت؟
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن" خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد گرفت بۆ بۆری خۆراك" سورێنچك" دروست ده‌كات و هه‌رسی گه‌ده دواده‌خات به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم سورێنچك ئارام ده‌كاته‌وه و قوتدانی خۆراك ئاسانتر ده‌كات و هه‌رسی گه‌ده چالاكتر ده‌كات"
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام یان سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ت هه‌یه ئه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ئازاری سه‌رت زیاتر ده‌كات، هاوكات پزیشكه‌كان ڕێنمایی وه‌رزشكاره‌كان ده‌كه‌ن كه یاری هه‌ڵگرتنی كێشی قورس و ڕاكردن و یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ن ئاوی سارد بخۆنه‌وه .
ئاو ئه‌گه‌ر سارد بێت یان گه‌رم یان له پله‌ی گه‌رمای ژوردا بێت گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ئه‌وه بزانیت پێویسته جه‌سته‌ت شێ‌دار بێت و خۆت له وشكبوونه‌وه بپارێزیت.