ناوک کەوتن چیە؟

تەندروستی

29/07/2020     ژمارەی بینراو 4514

راچڵەکین-

ناوک کەوتن تەنها ترازانی دەمارێکە کەپەیوەستە بەناوکتەوە وەک هەر دەمارێکی تری قاچ و دەست کە لەجێ دەچێت.
 
وەک چۆن هەموو ئەندامانی جەستەت شا دەماری خۆی هەیە ، بەهەمان شێوەش گەدەش شا دەماری خۆی هەیە ، لە کاتێکدا ئەو دەمارەش بەهۆی لەجێ چونیەوە گەدەت ڕەق دەکات.

ئەو ڕەقبوونەش دەبێتە کەم خواردن ئیشتیهای گەدەت ناهێڵێت تا خواردن بەتەواوی بخۆیت ، بۆیە بەو هۆیە وەک پێویست خواردن ناخۆیت.

هەموو ئەو ئیعازانەی کە مێشکت دەیداتە تەواوی جەستەت تێکی دەدات ، وە دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستەت.

هۆکارەکانی ناوک کەوتن چیە ؟
۱- بەهۆی هەڵگرتنی شتێکی قوڕس کە لە ناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە.
۲- بەهۆی قاندرمەوە کە زۆر بەپەلە سەربکەوی و یان دوو دوو قاندرمە ببڕیت .
۳- بەهۆی خورپەوە واتا ڕاچڵەکاندنێکی لە ناکاو بەهۆی دەنگێکی بەرز بێت یان هاوارکردنێکی لەناکاو یان هەواڵێکی ناخۆش.
٤- زۆر جار دەڵێن مناڵ بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن ترساوە، کە توشی سکچوون و ڕشانەوە و ڕاچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا.

* نیشانەکانی ناوک کەوتن چیە و زیانەکانی چین؟
۱- توشی دڵە ڕاوکێت دەکەن وەک خۆمان دەڵێین دڵە خوورپێ کە دڵت وەک ئاسایی خۆی لێنایات یان خێرا لێدەدات یان زۆر بەهێواشی لێدەدات.
۲- توشی قەبزی و قوڕحەی مەعیدە و ئیلتیهابی ڕیخۆڵەت دەکات.
۳- توشی سڕبوون و ئازاری ئەژنۆکانت و پشتت دەکات.
٤- زۆرجار لێوت وشکە و تینوویەتیت ناشکێت.
٥- هەمیشە هەست بەخەمۆکی و حەز بەتەنهایی دەکەیت. 
٦- زۆر جار توشی توڕەبوونت دەکات.
۷- هەمیشە هەست بەئازار و قوڕسبوونی سەرت دەکەی.
۸- بەردەوام بەرچاوت تاریکە.
۹- بەردەوام هەست دەکەی تێریت بەڵام هەمان کات برسیشتە و وەک پێویست نانت پێ ناخوڕێت .
۱۰- بەردەوام هەست بەڕەقبوونی مەعیدە و بەرمیزەڵانیشت دەکەی و زۆرجار سکت بە تەواوەتی ئازاری دەبێت .
۱۱- زۆر جار دەتەوێت قرقێنە (قرپ) لێبدەی بەڵام ناتوانیت دەڵێت گرفتە توشی گرفتت دەکات .
۱۲- توشی هەڵوەرینی مووی جەستەت دەکات بە تایبەت مووی سەرت ، کە توشی ڕووتانەوەی سەر دەبێ لە ئافرەتان و پیاوانیشدا .
۱۳- دەستی چەپت کەمێ کورتتر دەبێتەوە 
ناوکت ڕەق دەبێ و ئازاریشی زۆر دەبێت بەتایبەت لەکاتێکدا دەست بخەیتە سەر ناوکت .
(هەموو ئەمانەی باسمان کرد نیشانەکانی ناوک کەوتنن)

سێ جۆر ناوک کەوتن هەیە کە ئەمانەن:
۱- دوای چەند مانگێک هەستی پێ دەکەیت کە توشی ئەم حاڵەتانەت دەکات.
۲- زووتر هەستی پێ دەکەیت.
۳- توشی سکچونت دەکات بێ هیچ ڤایرۆسێک.

هێنانەوەی ناوک چۆنە؟
زۆرجار کە ناوکت دەکەوێت لە هەر کات و ساتێکدا بێت دەچیتە لای کەسانێک کە ناوکت بهێننەوە بە باڵ ڕاوەشاندن بێت یاخود گرتنی دەماری بن باڵت دەگرن یان پارەی ئاسن دەخەنە سەر دەماری دەستت.
بەڕێزان ئەمانە هیچی ناوک ناهێننەوە تەنها کاتیە و هیچی تر.
(ناوک هێنانەوە ئەم مەرجانەی هەیە و دەبێ ئاوا بێ) :
۱- دەبێت کە بەیانیان لەخەو هەڵدەستیت لە کاتێکدا کە هیچ شتێک نەخۆیت واتە مەعیدەت بەتاڵ بێت.
۲- بەم جۆرە ناوکت دەهێنیەوە .
بە پشت پاڵکەویت پاشان هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەیتەوە 
کە سێکیشت لابێت کە بە دوو پەنجە یان پەرداخێک بە سەرەونخوونکراوی بخاتە سەر ناوکت تا ئەو کاتەی کە ئازارەکە نامێنێت پاشان دەبێت ناوکت وەک دڵ هەستی پێ بکەیت کە لێدەدات .
چونکە لە کاتێکدا کە ناوکت بکەوێت ڕەق دەبێت و ئازارت دەبێت وە لێش نادات دەبێ کە هێناتەوە وەک دڵ لێبدات واتە ئەو دەمارە بێتەوە شوێن خۆی .
۳- کاتێک ناوکەکەت هێنایەوە دەبێت گرفتەکەت بشێلیت واتە مەعیدەت کە تووشی ڕەقبوون بووە ئەو کەسەی کە ناوکەکەت دەشێلێت دەبێت دەستی چەور بکات لەسەرەوە  بۆ خوارەوە واتا لە لای چەناگەتەوە بۆ لای ناوکت مەعیدەت بشێلێت تا گرفتەکەشت لاچێت ، تا زۆر بیشێلیت باشترە .
ئەگەر دوای چەند دەقەیەک هەستت بە قۆڕەی سکت کردوو و قڕقێنەت یان (بەرچیچکە) لێدا زۆر جاریش دوای هێنانەوە و شێلانی دەڕشێیتەوە یان دەرداوێک هەڵدەهێنیتەوە .
وەک کەسانی قەدیم پێیان دەوت زووخاو هەڵدەهێنیتەوە
ئەگەر ئەو زووخاوەت هەڵهێنایەوە ئەوە بزانە ناوک کەوتنەکەت کۆنە و بەو نیشانانە چاکبوویت.
پاشان ئیشتیهات دەکرێتەوە و بەرچاوت ڕوون دەبێتەوە
وەک ئاسکت لێدێت حەز بەجووڵەی زۆر دەکەیت .

تـێـبـیـنـی:
ئازیزان ئەم حاڵەتە زۆربەی کاتەکان لە گوند نشینان دروست دەبێت و ڕودەدات بەھۆی ماندووبوونی زۆر و کاری قوڕس .
هیچ شتێک لەمانەی کە باسکرا لە هیچ فەحسێکی پزیشکیدا دەرناکەوێ بۆیە ئەگەر ئەم کێشانەت هەبوو پێویست بەوە ناکات بچیت بۆ لای پزیشک و خۆت دەتوانی بەو ڕێگەیە چارەسەری بکەیت .
نوسینی :
یاریدەدەری دکتۆر
خەرمان ئەسعەد
پەرستاری زانکۆ / فەرھاد

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن