له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره
ڕاچڵه‌كین-
نوێترین ڕاپۆرته‌كان هۆشداری ده‌دات له زیانه‌كانی پیس بوونی هه‌وا كه دوو ساڵ له ته‌مه‌نی پیاوان و خانمان و منداڵان كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌وای پیس گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و پیسبوونی هه‌وا ده‌بێته هۆی كورت بوونی ته‌مه‌نی ملیاره‌ها مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و توشبوونیان به نه‌خۆشی جیاواز.
هه‌وای پیس ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كان یان كانه خه‌ڵوزه‌كان یان كارگه‌كان بێت یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه بێت زیان به‌خشه، له هندستان و به‌نگلادیش به‌هۆی پیس بوونی هه‌واوه ناوه‌ندی ته‌مه‌نی هاوڵاتیانی ئه‌م دوو وڵاته 10 ساڵ كه‌میكردوه.
مایكل گرینستۆن دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری تایبه‌ت به كوالیتی هه‌وا له جیهاندا باس له‌وه ده‌كات ناوه‌ندی ته‌مه‌نی هاوڵاتیانی چوار ده‌وڵه‌تی ئاسیا " به‌نگلادیش و هندستان و نیپاڵ و پاكستان" 5 ساڵ كه‌متر بووه به‌ڕێژه‌ی %44 به به‌راورد به 20 ساڵی ڕابردوو و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
پێشتریش چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ژیانكردن له ژینگه‌یه‌ك كه هه‌وایه‌كی پیسی هه‌بێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره كه ئێستا له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.