ڕاچڵه‌كین- ویلایه‌تی " ئۆریگۆن" ی ئه‌مه‌ریكی دارستانه‌كانی توشی سوتان بوون و ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ویلایه‌ته داوا له سه‌دان هه‌زار كه‌سی دانیشتوی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ن كۆچ بكه‌ن هه‌تا پریشكی زیانی ئه‌م ئاگره به‌ریان نه‌كه‌وێت. به‌هۆی ئاگری دارستانی ئه‌م ویلایه‌ته ئه‌مه‌ریكیه نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاوڵاتی بێ ماڵ و جێگه بوون و پۆلیس دڵنیایان ده‌كاته‌وه كه سه‌رو و ماڵیان پارێزراو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه زیانی زۆری گه‌یاندوه به‌ڵام هێشتا پیاوانی فریاكه‌وتن به یه‌ك تیم به‌دوای زیان لێكه‌وتوانی ئاگره‌كه ده‌گه‌ڕێن.