دژە تیرۆری سەر بەپارتی: زانیاری لەبارەی خێزانە كوردە كوژراوەكەی بەغدا بڵاودەكەینەوە

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 494

راچڵەكین -

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیركردنی بكوژرانی خێزانە كوردەكەی بەغدایان راگەیاند، دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت لە ماوەیەكی زۆر كورتدا زانیاری زیاتر لەسەر تاوانەكە بڵاودەكەینەوە.

لە هەواڵێكی بەپەلەدا دەزگای هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، توانیوانە بكوژانی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیربكەن، كە شەوی رابردوو لەناو ماڵەكەی خۆیان لە گەڕەكی مەنسور كوژران.

هاوكات، میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاندووە،  "لەبارەی ئەو خێزانە كوردەی دوێنێ شەو لە بەغدا كوژران، لە ماوەیەكی زۆر كورتدا زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە".

دژە تیرۆری پارتی ئاشكراشیكردووە، "لەبارەی ئەو خێزانە كوردەی دوێنێ شەو لە بەغدا بەشێوەیەكی دڕندانە كوژران، دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان سەرەداوی باشیان دەستكەوتووە و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە".

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماڵپەڕی بغداد الیوم لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 16-9-2020 دەزگای هەواڵگریی عێراق بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، توانیویانە بكوژانی خێزانە كوردەكەی بەغدا دەستگیر بكەن، كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەیان، بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن