گه‌نجان و كه‌سانی ته‌ندروست كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێده‌درێت؟
ڕاچڵه‌كین-
گه‌وره زانای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی" سۆمیا سوامیناسان" ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كرد كه گه‌نجان و كه‌سانی ته‌ندروست ناچارن هه‌تا ساڵی 2022 چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ده‌ست بكه‌وێت.
سۆمیا سوامیناسان باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری ته‌ندروستیدا كار ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجار ڤاكسینی كۆرۆنایان پێده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانیانه.
سوامیناسان ده‌شڵێت" زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه پزیشكان و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی مه‌ترسی كۆرۆنادان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه له‌سه‌ره‌تاوه ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبدرێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌سانی ته‌ندروست ناچارن هه‌تا ساڵی 2022 چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبدرێت"
ئه‌م پسپۆڕه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2021 ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده ببێت به‌ڵام به بڕێكی دیاریكراو ده‌بێت، به گوێره‌ی دواین داتاكان ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته 39 ملیۆن كه‌س و تێكڕای مردوان به ڤایرۆسه‌كه ملیۆنێك كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.