هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان

24/10/2020     ژمارەی بینراو 522

راچڵەکین-

هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو  رۆژ رێگای  سەرەکی خەلیفان ــ سپیلک بە رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سۆران شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:" لە سبەینێوە یەکشەممە ٢٥-١٠-٢٠٢٠، لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ماوەی دوو رۆژ تاکو ٢٧-١٠-٢٠٢٠، رێگای  سەرەکی خەلیفان ــ سپیلک بە رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دادەخرێت، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لە سۆران ــ گەلی عەلی بەگ بەرەو سپیلک دەچن رێگای خەلیفان ــ دۆلی ئاڵانە ــ بالیسان وەک رێگای لادانی کاتی (بەدیل) دیاری کراوە .

هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لە سپیلک بەرەو خەلیفان ــ سۆران دەهێن ڕیگای سپیلک ــ شڕێشمە ــ زارگەلی خەلیفان وەک ڕێگای لادانی کاتی (بەدیل) دیاری کراوە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن