10 سوودی گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆك بۆ منداڵان پێش نوستن

تەندروستی

20/11/2020     ژمارەی بینراو 888

گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆك بۆ منداڵان پێش نوستن


ڕاچڵه‌كین-
ئه‌گه‌ر بزانیت خــوێـنـدنـەوەی چـیرۆک پـێـش نوستن لەدوای تەمەنی دووساڵی چــەنـد کـاریـگـەری لەسەر پــەروەردەی مێـشکی مـنـداڵ هەیە ، هەرگیـز ڕێــگەت نه‌دەدا منـداڵەكـەت بـخـەوێـت ، بـەبـێ خـوێــنـدنەوەی چــیـرۆک ،سوودەکانی بریتیە لەم 10 خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ دكتۆر كۆچه‌ر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات:


1-  منداڵ فێری گوێگرتن لەبەرامبەر دەبێت، ڕادێت لەسەر گوێڕایەڵی .
2-  ئاستی بیرکردنەوە و قوڵبونەوەی بۆ قسەی بەرامبەر و خەڵک بە گشتی زۆرتر دەبێت .
3- منداڵ زمان پاراو دەبێت لە دەڕبرینی ڕستەو ووشەی نوێ .
4- منداڵ هەست بەگرنگیدان دەکات لەلایەن ئەوکەسەی چیرۆکەکەی بۆ دەخوێنێتەوە .کەئەم هەستە تەنها ، لەکات بەخشین بە منداڵ خۆی هەستی پێدەکات .
5- منداڵ فێردەبێت ئارام بگرێت لەسەر ڕوداوەکان و بیر لەبڕیاری پەسەند و ناپەسەند بکاتەوە .
6- چیرۆک خوێندنەوە وەک داتایەکە بۆ مێشکی منداڵ کە هەموو ئەو ڕوداوە نەخوازراوەنەی لە ڕۆژ ڕوویانداون بیری بچێتەوە و لە یادگەی منداڵەکە بیان سڕیتەوە . چونکە منداڵ بەدەم بیرکردنەوە لە وێنەو ڕوداوەکان دەخەوێت ، زۆر جار خەویشی پێوە دەبینێت .
7- خۆ خستنە شوێنی کەسایەتی و شتەکان لە لایەن منداڵەکەوە بۆ چیرۆکەکە . بەمەش خۆگونجاندنی لەلا دروست دەبێت بۆ بابەتەکان .
8- دانایی منداڵ سەرچاوەی کردنەوەی مێشکە بە پرسیاری وورد و ووردەکاری شتەکان ، چیرۆک خوێندنەوە باشترین فاکتەری کردنەوەی مێشکی منداڵە .
9- زۆر جار ناتوانیت بە ئامۆژگاری یاخود توڕە بوون لەمنداڵ گللەیەکەت بگەیەنیت بە منداڵەکەت ، بەڵام لە ڕێگەی چیرۆکێک کە ئاوێتەی باسەکەی تۆی تێدا بێت زۆۆر بەئاسانی دەتوانی بگەیت بەدڵی منداڵ .
10- پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک و باوک بەهێز دەکات .

هەرگیز چیروک خوێندنەوە بەشێوەی کارتۆن و فیلم ، وەک چیرۆک خوێندنەوەی پێش خەوتن لەلایەن دایک و باوک سوود بەخش نابن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن