گوڵ
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌سانه‌ی به قه‌ڵه‌م گوڵ زیاد ده‌كه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان سه‌وز نابێت، ئه‌م 5 هۆكاره واده‌كات قه‌ڵه‌می گوڵ سه‌وز نه‌بێت.
1- ئه‌گه‌ر بەپێچەوانەوه قه‌ڵه‌مه‌كه بینێژیت، سەری قەڵەمەکە لە جیاتی بنەکەی بنێژیت
2- خۆڵی گونجاوی بۆ بەکارنه‌هێندرێت سه‌وز نابێت پێویسته پیتمۆس و پێرلیت و ئەو جۆرانەی کە لە مەشتەلەکاندا ئەفرۆشرێن له كاتی ڕواندنی قه‌ڵه‌م به‌كاربهێندرێت.
3- ئاودانی زۆر كارێكی باش نییه چونکە قەڵەم ڕیشکی نیە ئەگەر زۆر ئاو بدرێت بنەکەی ئەڕزێت و ئەگەنێت و ڕیشک ناکات،واتە زۆر پێویستی بە ئاو نیە
4- هەمیشە ئەو لقەی کە قەڵەمەکەی لێ ئەبڕیت با هیچ جۆرە نەخۆشی و زەردی و وشک بونی پێوە دیار نەبێت،هەمیشە لە لقە سەوز و گەشەکان قەڵەم ببڕن ئه‌گه‌ر نا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت سه‌وز نابێت.
5- ئینجانەی بچوک بۆ قەڵەم بەکاربێنن، ئینجانەی گەورەی پێویست نیە چونکە ئەگەر ئینجانە گەورەبێت ئاوی زۆریشی پێویستە و لە ئەنجامدا قەڵەمەکە ئەڕزێنێت .