ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگره و ملیۆنێك دۆلار ببه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
حاكمی ویلایه‌تی "ئۆهایۆ" ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵێكدا بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن لۆته‌ریه‌كی ڕاگه‌یاندوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن ده‌توانن ببنه براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن دۆلار.
مه‌رجی سه‌ره‌كی لۆته‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی سه‌روو 18 ساڵ بێت و دانیشتووی ویلایه‌تی "ئۆهایۆ" بێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك ژه‌م ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای وه‌رگرتبێت.
مایك دیواین حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ باس له‌وه ده‌كات كه ڕه‌نگه كه‌سانێك پێی بڵێن شێت بووه ئۆفه‌ری له‌و شێوه‌یه ده‌داته هاوڵاتیان و ئه‌و پاره‌یه به خه‌سار ده‌بات به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌ساره‌ت ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتییه‌ك له ویلایه‌ته‌كه‌م به ڤایرۆسه‌كه گیان له‌ده‌ست بدات.