تووشبووانی كۆڕۆنا لە توركیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

جیهان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین  -

تەشەنەسەندنی پەتای كۆڕۆنا لە توركیا زیاتر دەبێت و ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ سەروو پێنج ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا 242 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی توركیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 11 هەزارو 394 كەسی دیكە تووشی كۆڕۆنا بوون و 242 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لەو وڵاتە بۆ پێنج ملیۆن و 95 هەزار و 390 حاڵەت بەرزبووەتەوە، كە نزیكەی دوو هەزارو 670 تووشبوو لە دۆخێكی ناجێگیردان و باری تەندروستییان خراپە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 44 هەزار و 301 حاڵەت.

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، توركیا لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا لە پلەی پێنجەمدایە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆڕۆنا.

بەرزبوونەوەی زیاتری حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا لە توركیا، لەكاتێكدایە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لەو وڵاتە بەردەوامە، كە رۆژی 29-4-2021، چووە بواری جێبەجێكردنەوەو تارۆژی 17ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن