هه‌ندێكجار خوێن به‌ربوونی لوت ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه پزیشكێكی بواری نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ‌و لوت هۆشداری له خوێن به‌ربوونی لوت ده‌دات له چه‌ند حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌ی توشبوون بێت به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
دكتۆر ئانا كۆلیسنیكۆڤا باس له‌وه ده‌كات كه خوێن به‌ربوونی لوت له چه‌ند حاڵه‌تێكدا ڕوده‌دات یان" هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوته یان هه‌وكردن و هه‌ستیاری لوت یان شكانی ئێسكی لوت و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه ئاساییه خوێن به‌ربوون ڕوبدات و هه‌ندێكجاریش خوێن به‌ربوونی لوت هۆكاره‌كه‌ی دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه له‌ناو كاسه‌ی سه‌ردا و ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیداره و ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه"
له‌كاتی به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش خوێن به‌ربوونی لوت ڕوده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به ئاسانی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه خوێن به‌ربوونی لوت له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا هۆكاره‌كه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یان هه‌بوونی گرفت له دڵدا ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كات.