هۆکارەكانی توشبوون بە غودەی تەمبەڵ
ڕاچڵهكین-
سستی غودە (گلاند) ی دەرەقی نەخۆشیەکی باوە، دەبێتە هۆی بێ هێزی، ژانی ماسولکەکان، کەم چاڵاکی، خەواڵو بون، هەروەها دەبێتە هۆی نەزۆکی، سستی توانای سێکسی و تێکچونی سوڕی مانگانەی ئافرەتان، کەمخوێنی و ئەستور بون و قەڵەوی بەدوادا دێت..ئەگەر چارەسەر نەکرێت..(ئەگەر چارەسەر کرا هیچ کامێک لەو گازاندانە نامێنن و چاک دەبنەوە)، دكتۆر یوسف پسپۆڕی كوێرهرژێنهكان دیارترین هۆكارهكانی توشبوون به نهخۆشی غودهی تهمبهڵ لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی ئەو نەخۆشیە:
1- ئەگەر نەشتەرگەری کرابێت و گلاندەکە هەڵگیرا بێت.
2- پێشتر چارەسەری تیشکی وەرگرتبێت بۆ ملی
3- لە زگماکی ئەو نەخۆشیەی هەبێت، واتە بۆماوەیی بێت.
4- پێشتر کەم بونی ماددەی یۆد لەناو لەشدا هۆکارێکی سەرەکی بوو.
5- نەخۆشیەکانی بەرگری، واتە { خود بەرگری} یان ئوتۆ ئیممیون، کاتێک بەرگری لەش، هەڵدەگەرێتەوەو دژی بەشێک لە شانەکانی لەش کار دەکات.
6- بەکار هێنانی هەندێک دەرمانی وەکو ئەمایۆدارۆن،
7- نەخۆشیەکانی گلاندی (نوخامی) یان ژێر مێشکەڕژێن.