بیل گه‌یتس له‌گه‌ڵ كچه فه‌رمانبه‌رێكی په‌یوه‌ندی هه‌بووه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گۆڤاری" وول ستریت جۆرنال" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه كه كارمه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای"مایكرۆسۆفت" له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون ساڵی 2020 بیل گه‌یتس ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕۆمانسیه‌ی گه‌یتس له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كچه كارمه‌نده‌كانی له كۆمپانیاكه‌یدا هه‌یبووه و ئه‌مه‌ش به بابه‌تێكی " نه‌شیاو" دانراوه.
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له كۆمپانیاكه‌ی گه‌یتس نه‌ماون باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌یتس له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده ئافره‌ته‌ی عاشقی بووه په‌یوه‌ندی سێكسی هه‌بووه و ئه‌ندازیار بووه له كۆمپانیای " مایكرۆسۆفت" و ده‌وترێت گه‌یتس ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمه په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌یه.
بیل گه‌یتس ساڵی 2020 به ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" بوو و له‌و كاته‌شدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هۆاری كشانه‌وه‌ی له كۆمپانیاكه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه كاتی زیاتر به پرۆژه‌ی خێرخوازی و فێركاری بدات و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش گه‌یتس به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابویه‌وه.