راپرسییەك: رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كەمدەبێت

جیهان

07/06/2021     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

لە75%ی بەشداربووانی راپرسییەك لەئێران، ئاماەژیان بەوەكردووە كە ئامادەنین بەشداری لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا بكەن.

گروپی راپرسی ئێرانییەكان (GAMAAN) كە ناوەندەكەی لە ھۆڵەندایە، ئەنجامەكانی ئەو راپرسییەی كە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لە ٢٧ی ئایار-٣ی حوزەیران بەڕێوەبردووە ئاشكرایكرد.

بەپێی راپرسییەكە، نزیكەی 75% ی ٨٠ ھەزار بەشداربوو كە تەمەنیان لە سەرووی ١٩ ساڵەوەیە ئەوەیان راگەیاندووە، بایكۆتی ھەڵبژاردنەكان دەكەن و 18% لەوانەش وتوویانە دەنگ دەدەن و 6% ھێشتا بڕیاریان نەداوە.

71%ی ئەوانەی كە بایكۆتی ھەڵبژاردنەكان دەكەن، "نەبوونی ئازادی لە ئێران و بێ سوودی ئەم ھەڵبژاردنانە"، سەدا حەوتی "لابردنی زۆربەی كاندیدەكان"، سەدا دووی "ڤایرۆسی كۆرۆنا"یان وەكو پاساو نیشانداوە بۆ بەشدارینەكردنیان.

هەر بەپێی راپرسییەكە، 59%ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوەكردووە، دەنگ بە كاندیدی موحافەزەكار ئیبراھیم رەئیسی و 8% یش دەنگ بە سەعید جەلیلی موحافەزەكار دەدەن.

ھاوكات، 3%ی بەشداربووان ئەوەیان راگەیاندووە، دەنگ بە عەبدولناسر ھیممەتی كە بە نزیكبوونی لە نوێخوازی دەناسرێت و سەدا ٢،٥ بە موحسین رەزایی موحافەزكار دەدەن.

بڕیارە رۆژی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لەئێران بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن