ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كفته و ماسی له ژووری نوستنه‌كه‌ی سوورده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئافره‌تێكی میسری كه بۆته یوتیوبه‌رێكی ناودار له میسر ناوی" ئوم نور" ه ڤیدیۆیی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی ژه‌مه نه‌ریتیه‌كانی میسر بڵاوده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م ئافره‌ته له ژووری نوستن خواردنه‌كانی ئاماده ده‌كات.
ئوم نور له ناوچه‌ی "شبرا" كه ناوچه‌یه‌كی شه‌عبیه له میسر ده‌ژی و له تیك تۆك 298 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و ژووری نوستنه‌كه‌ی ته‌نها چه‌ند مه‌ترێكه و له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی داده‌نیشێت و خواردنه‌كان ئاماده‌ده‌كات و سوری ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش وایكردوه جیاوازتربێت له شێفه‌كانی دیكه.
ئه‌م خانمه جگه له گرته ڤیدیۆیی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردن ڤیدیۆیی خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و دراوسێكانیشی بڵاوده‌كاته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 150 پارچه ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و ملیۆنه‌ها بینه‌ر و ده‌یان هه‌زار لایك و كۆمێنتی بۆ چووه.