لەهێرشێكی داعشدا لە سنووری كەركوك كەسێك كوژرا

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین-

لە ئاكامی هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر گوندی نور سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای كەركووك، كەسێك گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەیش بریندار بوو.

كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك، رایگەیاند:" چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی نور سەربە ناحیەی ریاز. لە ئاكامی هێرشەكەدا، یەك كەس گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەیش بریندار بووە."

وتیشی:" بەمەبەستی قۆڵبەستكردنی تیرۆریستە هەڵاتووەكان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە لە ناوچەكە." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن