بۆچی ڕەنگی چاوی ڕەش لە مرۆڤدا بەدی ناکرێت؟

تەندروستی

13/06/2021     ژمارەی بینراو 1653

بۆچی ڕەنگی چاوی ڕەش لە مرۆڤدا بەدی ناکرێت؟


ڕاچڵه‌كین-

ڕەنگی چاو بەشێوەیەکی بەردەوام تا تەمەنی (٣) ساڵی دەگۆڕێت، ھەرچەندە ئەگەری ئەوەی کەسێک چاوی بەتەواوی ڕەش بێت ئەستەمە، بەڵام زۆربەی کات بەهۆی ڕەنگدانەوەی ڕەنگی جل و بەرگ یاخود کەرەستەکانی دەوروبەر ڕەنگی چاومان ڕەش دەردەکەوێت.

چەند هۆکارێک هەیە کە وا دەکات لە مرۆڤدا ڕەنگی چاوی ڕەش نەبێت کە ئەمانەن:
1- جینەکانی مرۆڤ ڕێگە بەوە نادات:
نزیکەی 16 جینی بۆماوەیی لە مرۆڤدا هەیە کە بەرپرسن لە چۆنیتی ڕەنگی چاو،  بەڵام دووان لەو جینانە ڕۆڵی سەرەکیان ھەیە کە ئەوانیش جینی OCA2 کە دەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی 15 کە  کۆنترۆڵی شەبەنگی ڕەنگی قاوەیی/شین دەکات.OCA2 پرۆتینێک بەرهەم دەهێنێت بە ناویP-protein کە لە پێکهێنان و پرۆسەی میلانیندا بەشدارە . بەڵام جینی HERC2 کۆنترۆڵی جینی OCA2 دەکات بە چالاککردن و لەکارخستنی فرمانی پرۆتینەکەی. بوونی لانی کەم یەک جیاوازی جینی لە جینی HERC2 دەتوانێت ڕێژەی میلانین بگۆڕێت کە بەرهەم دەهێنرێت ، کە ئەمە وا دەکات ڕەنگی چاو جیاواز بێت .

چی شتێک ڕەنگی چاوت دیاری دەکات:
1-بڕ و جۆری میلانین لە بەشی رەنگاو رەنگی چاوت کە پێی دەوترێت ڕەنگێنە
2-چڕی و پێکهاتنی سترۆم ، شانەی باریکلەی ناو گلێنەی چاو.
3-مەرجەکانی ڕووناکی (بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی چاویان کاڵە).

2- ئه‌گەر ڕەنگی چاو ڕەش بووایە فرمێسکمان نەدەبوو
ئەو شتانەی کە ڕەنگیان ڕەشە تیشکی زیاتر هەڵدەمژن و تاڕادەیەک تیشکدانەوەیان نیە و دواتر دەگۆڕێت،هەر بۆیە گەر جینەکانمان ڕێگەی بدایە چاومان ڕەشبێت ئەوا پێویستمان بە بڕێکی زیاتر فرمێسک دەبوو بۆ پاراستنی چاومان لە گەرمبوون و وشکبوونەوە.

3- ئەگەری هەڵمژینی تیشکە زیانبەخشەکانی زیاتر دەبوو

4- سەوز و وەنەوشەیی دەگمەنترین ڕەنگەکانی چاون.

ئا: خەڵات واحد 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن