ُپیاوان له‌م ته‌مه‌نه‌دا مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گون زۆره
ڕاچڵهكین-
ئایا ده‌زانی شێرپه‌نجه‌ی گون له ته‌مه‌نی گه‌نجی باوه؟ ئاگاداری هێلکه‌کانت به و خۆت بپشکنه! خوده پشکنین، خوده پشکنینی گونه‌کان یارمه‌تی ده‌ستنیشانکردنی زوویی شێرپه‌نجه‌ی گون ده‌دات، له‌و کاته‌ی که چاره‌سه‌ری زۆر کاریگه‌ره.
شێرپه‌نجه‌ی گون له نێو ته‌مه‌نی 20 بۆ 35 ساڵی زۆر بڵاوه، به‌ڵام ده‌کرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێک رووبدات. خوده پشکنینێکی ساده بۆ گونه‌کان چانسی دیاریکردنی دۆزینه‌وه‌ی ئاوسانی گونی زیاد ده‌کات. باشترین بیرۆکه ئه‌وه‌یه له 15 ساڵیه‌وه مانگانه خوده پشکنین بکرێت، دكتۆر ڕامان پزیشكی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و لاوازی سێکسی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی خود پشكنین بۆ ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌خاته ڕوو.
چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی:
1- ئه‌گه‌ر کرا، له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌یه‌ک بوه‌سته، ته‌ماشا بکه بۆ هه‌ر ئاوسانێکی که دیاره له رووی توره‌گه‌ی گونه‌کان.
2- هه‌ریه‌ک له گونه‌کان به دوو ده‌ست بپشکنه، په‌نجه‌ی شایه‌دمانی و په‌نجه‌ی ناوه‌ند بخه‌ره ژێره‌وه‌ی گونێکهوه و په‌نجه‌ی گه‌وره‌ش له‌سه‌ره‌وه‌ی بێت.
3- به نه‌رمی گونه‌کان بسووڕێنه له نێوان په‌نجه‌کانت، به دوای گرێ بگه‌ڕێ، به گشتی گونه‌کان لووسن و شێوه‌ی هێلکه‌یین و که‌مێک ره‌قن.
4- ئه‌گه‌ر هه‌ر گرێیه‌کت دۆزییه‌وه، پێویستە راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بکەی.