مه‌ترسی توشبوونی منداڵ به كه‌ڕووی ڕه‌ش زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌ڕووی ڕه‌ش له سه‌رتاسه‌ری جیهان وایكردوه ببێته جێگه‌ی باس به‌تایبه‌ت له هندستان بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان به‌رده‌وام ڕێنمایی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
جگه له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ت پرسیار له‌باره‌ی مه‌ترسی توشبوونی منداڵان به‌م نه‌خۆشییه به‌رده‌وام دوباره ده‌كرێته‌وه به‌ڵام پزیشكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه مه‌ترسی توشبوونی منداڵان كه‌متره به كه‌ڕووی ڕه‌ش به‌راورد به كه‌سانی پێگه‌یشتوو و ترسه‌كه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌یه كه به‌دخۆراكن و به‌رگری له‌شیان لاوازه یان توشبووی شێرپه‌نجه‌ن یان ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ چاندراوه.
دكتۆر مه‌جدی بدران پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ستیاری و به‌رگری له‌ش ده‌ڵێت" كه‌ڕوی ڕه‌ش له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ناگوازرێته‌وه و منداڵان له‌ڕێی به‌ركه‌وتن به ژینگه‌ی پیسبوو به كه‌ڕوو توش ده‌بن به‌تایبه‌ت به خواردنی پیس و به‌ركه‌وتن به خۆڵ و گڵ و كه‌لوپه‌لی پیسبوو به كه‌ڕوو توش ده‌بن.
باشتر وایه دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و به‌رده‌وام ده‌سته‌كانیان بشۆن و ڕێگه نه‌ده‌ن بچنه شوێنی پیس و كه‌لوپه‌لی پیس به ده‌ستیانه‌وه بگرن.