ڤیدیۆ: ئافره‌تێك له‌سه‌ر شه‌قامێك پیاوێك به‌ر چه‌قۆ ده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه گرته ڤیدیۆیی ئافره‌تێك بڵاوبۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له شه‌قامێكی جده چه‌قۆ ده‌كات به جه‌سته‌ی پیاوێكدا بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئافره‌ته‌كه به په‌چه‌وه‌یه و پیاوێك به چه‌قۆ خه‌ڵتانی خوێن ده‌كات و به‌جێی ده‌هێڵێت، واده‌زانێت مردوه، ئافره‌ته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كوشتویه‌تی و وێنه‌ی ڕوخساری به ته‌واوه‌تی له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس ئاشكرای كردوه كه كێشه‌كه خێزانی بووه و ئافره‌ت و پیاوه‌كه ته‌مه‌نیان 30 ساڵ بووه و ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه پیاوه‌كه نه‌مردوه و ڕووداوه‌كه له پارێزگای جده ڕویداوه.