له‌كاتی توشبوون به شه‌كره چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له پێدا ده‌رده‌كه‌وێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هه‌مووان مه‌ترسی توشبوونمان به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م هه‌یه و ڕه‌نگه به‌شێك له توشبووان ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یان به‌ڕێ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن.
له‌كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن به به‌رده‌وامی دوای ماوه‌یه‌ك چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو به نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له‌وانه‌ش نه‌مانی هه‌ستكردنی پێكانه و به‌رزی شه‌كر له خوێندا ڕۆشتنی خوێن بۆ پێ كه‌مده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش برینی پێ دره‌نگ ساڕ‌ێژ ده‌بێت و برین له‌سه‌ر پێ دروست ده‌بێت و له حاڵه‌تی وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر دۆخی نه‌خۆش به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره (ADA) دیارترین ئه‌و نیشانانه‌ی خستۆته ڕوو كه له كاتی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له سه‌ر پێكان ده‌رده‌كه‌وێت.
1- وشكبوونه‌وه و ته‌قینی پێست
2-دابه‌زینی هه‌ستكردن له‌كاتی ده‌ستدان له پێ
3- ناجێگیری پێ
4-تێكچوونی په‌نجه‌كان
5- دروستبوونی برین و ڕه‌شبوونه‌وه‌ی پێ