تابلۆی ئۆتۆمبیل لە عیراق و هەرێمی كوردستان یەكدەخرێت

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 957

راچڵەكین –

هەرێم و بەغدا سەرقاڵی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبیلن بۆئەوەی یەك جۆر تابلۆی ئۆتۆبیل لە سەرتاسەری عیراقدا كاری پێبكرێت.

لیوا تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێككەوتنێكی سەرەتاییمان لەگەڵ هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، بەمەبەستی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبیل و بەستنی یەك جۆر ئۆتۆمبیل لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

وتیشی:" بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، دەستیكردووە بە كاركردن لەگەڵ هەمان ئەو كۆمپانیایەی دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل، كە ماوەی 10 ساڵە عیراق كاری لەگەڵدا دەكات".

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، سیستمی راییكردنی مامەڵەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان زۆر كۆنەو تائێستاش كار بە سیستمی پەنجەمۆر و واژۆی ئەفسەری هاتووچۆ دەكەن، ئەمەش هۆكارێكە بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی لە فەرمانگەكانی هاتووچۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن