ڤیدیۆ: له‌سه‌ر گاڵته‌كردن به كه‌شوهه‌وای كوه‌یت پیاوێك ده‌ستگیركرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
پۆلیسی كوه‌یت پیاوێكی میسری ده‌ستگیر كرد به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك كه تیایدا گاڵته به كه‌شوهه‌وای كوه‌یت و كه‌نداو ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پیاوه میسریه به زمانێكی گاڵته ئامێز له‌كاتی شۆفێری كرندا باس له كه‌شوهه‌وای كوه‌یت و ئه‌و خۆڵبارینه ده‌كات كه له وڵاته‌كه ڕویداوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی به سوكایه‌تی كردن به وڵاتی كوه‌یت ناوبردووه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی میسری و داوای ئه‌وه كراوه كه ڕێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ری بگیرێته به‌ر.
ڤیدیۆكه زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و به‌شێك له‌وانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر نوسیوه پشتگیری خاوه‌نی ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكات له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای وڵاتی كوه‌یت و كه‌نداو.