ڤیدیۆیه‌كی نوێی كاره‌ساتی سوتانی نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمام حوسێن

مەڵتی میدیا

13/07/2021     ژمارەی بینراو 408

ڤیدیۆیه‌كی نوێی كاره‌ساتی سوتانی نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمام حوسێن

ڕاچڵه‌كین-


ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سووتانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەشاری ناسڕییە گیانیان لەدەستدا بۆ ٧٧ کەس بەرزبووەوە.

شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەشاری ناسڕییە (سەنتەری پارێزگای زیقار)، كە تایبەتە بە تووشبووانی كۆڕۆنا کەوتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی تەندروستی زیقار، ئاگرەكە بەهۆی تەقینەوەی بتڵێكی ئۆكسجین روویداوە.

تا ئێستا ٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣٣ تەرمیان نەناسراونەتەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بوون، مستەفا کازمیش ژمارەیەک بەرپرسی زیقاری دوورخستووەتەوە.

هاوکات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تەموزی ٢٠٢١ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر یٔەو رووداوە ئەنجام دەدات.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن