راچڵەکین-
بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 72 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 66 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 71 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.