هەوکردنی پوک و نەخۆشیەکانی دڵ

تەندروستی

20/07/2021     ژمارەی بینراو 822

هەوکردنی پوک و نەخۆشیەکانی دڵ


ڕاچڵه‌كین- 
ئەوانەی هەوکردنی پوکیان هەیە دوو بۆ سێ جار ئەگەری توشبوونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ و (جه‌ڵته‌)ی مێشک زیاترە، دكتۆر دەروون پزیشكی ددان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌دات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بەکتریا بەناوبانگە زیانبەخشەکەی ناو دەم و سەر رووی ددانەکان  (Sg)لەکاتی هەوکردنی پوک و خوێن لێهاتنی پوک دەتوانێت لەرێگەی ڕێڕەوی خوێن  بگوازرێتەوە بۆبەشەکانی تری جەستە ، بەتایبەت دڵ  وە ببێتە هۆی مەینی خوێن لەناو بۆریچکەکانی دڵ وە گیرانی خوێنبەرەکان ی دڵ و مێشک ، سەرئەنجام روودانی (جلگه‌)ی دڵ و مێشک ."

هەر وەکو چۆن پەستانی خوێن و کۆلیسترۆلی خوێن و شەکرە و قەڵەوی، کاریگەریان لەسەر نەخۆشی دڵ و مێشک هەیە   نەخۆشی پوکیش دەتوانێت یەکێک بێت لە مەترسیەکانی توشبونی ئەو نەخۆشیە.

ئێستاش  بەپێی ADA لەگەڵ AHA ئەوانەی تەنها ئەو حاڵەتانەیان هەیە پێویستە پێش چارەسەری ددان ، بڕی ئەنتیبایۆتیک وەربگرن  بەسەرپەرشتی دکتۆرەکە بۆ دوور بوون لەو حاڵەتە.

1-پێشر بەکتریای هەوکردنی دڵیان هەبووبێت.
2- زمانەی دەستکردی دڵیان هەبێ .
3- نەخۆشی زمانەی دڵیان هەیە یان چاندنی دڵیان بۆکراوە.
4- نەخۆشی بۆماوەی دڵیان هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن