پشدەر؛ كەسێك بەهۆی بەكارهێنانی TNT گیانی لەدەستداو دووانی تر برینداربوون

کوردستان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 345

راچڵەكین-

پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، كەسێك بەهۆی بەكارهێنانی TNT لەكاتی هەڵكەندنی بیرێكی دەستی، گیانی لەدەستداوەو منداڵێك و مێردمنداڵێكیش بەهۆی ئەو رووداوەوە برینداربوون.

پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كەمێك پێش ئێستا تەرمێك بەناوی ( م . س . ح ) لەدایك بووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ 2 برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە لەكاتی هەڵكەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەكاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە."

"ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەكاتی تەقینەوەكەدا كوڕێكی بریندار بووە كە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێكی تر كە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو كردووە."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" قوربانیەكان وەستای هەڵكەندنی بیر بوون و لەكاتی كاركردن بۆ خاوەن باخێك TNTیان بەكار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەكەش "ئەوانی بەكرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵكەنن، بەڵام لەناو بیرەكە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەكە بشكێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە."

"باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن