ڤیدیۆ: ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خاوكردنه‌وه‌ی‌ قژت تاقیبكه‌ره‌وه‌

ستایل

13/08/2021     ژمارەی بینراو 324

ڤیدیۆ: ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خاوكردنه‌وه‌ی‌ قژت تاقیبكه‌ره‌وه‌

ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ 

ئۆدری ڤیكتۆریا خانمه‌ چالاكوانێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی " تیك تۆكه‌" له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌كرێت ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خاوكردنه‌وه‌ و بریقه‌داركردنی قژ به‌كاربهێندرێت.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" هاوشێوه‌ی‌ هه‌موو كاتێك قژت به‌ شامپۆ بشۆ و دواتر ئاوی پیادا بكه‌ و پاشان كۆندشنه‌ری لێبده‌ و به‌ قه‌میسێك یان پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ و ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك قژت بپێچه‌ و دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ دوای وشككردنه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رسام ده‌بیت به‌ بریقه‌ و جوانی قژت.

ڤیدیۆكه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌  و هه‌زاران كۆمێنتی له‌سه‌ر نوسراوه‌ و زۆرینه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بیرۆكه‌كه‌ تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.

 

 

@audreyvictoria_

💦hair washing hack that’ll give you super soft & shiny hair✨ ##hairtok ##hairhack ##haircareroutine ##haircare ##hairtutorial

♬ original sound - Ian Asher

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن