ئەمریكا هۆشداری لە بەهێزبوونی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات

جیهان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین –

دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا هۆشداری لە بەهێزبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات و مەزەندەش دەكات لەماوەی یەك دوو ساڵی داهاتوودا بگەنە ئاستی هەڕەشە بۆسەر ئەمریكا.

دەیڤید كۆھێن، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگریی ئەمریكا (CIA)، ئاشكرای كرد، تێبینییان كردووە چەكدارانی رێكخراوی ئەلقاعیدە خەریكی چەند چالاكییەكی نھێنی بووە لە دژی ئەفغانستان و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەك بۆ دوو ساڵدا بگەنە ئاستی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا.

بەرپرسانی دامەزراوە ھەواڵگرییەكانی ئەمریكا لە میانی بەشداریكردنیان لە لووتكەی ھەواڵگریی ٢٠٢١ كە لە واشنتۆنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بانگەشەی ئەوەیان كرد كە لە ماوەی چەند ساڵێكدا رێكخراوی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێتەوە.

دەیڤید كۆھێن لە میانی وتارێكیدا لە لووتكەكەدا، رایگەیاند: "ئێمە بە راستی ئاماژەی چەند جووڵەیەكی نھێنیی ئەلقاعیدەمان لە دژی ئەفغانستان بینیوە. لە ئێستادا زۆر زووە بەڵام لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین".

جێگری بەڕێوەبەری (CIA) بۆچوونی لەسەر دووبارە بەھێز بوونەوەی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان خستەڕوو و رایگەیاند:" ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لە ماوەی یەك بۆ دوو ساڵدا دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا، چونكە توانا ھەواڵگرییەكانی ناو ئەفغانستان لە ئاستی پێشوودا نییە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن