بەغدا؛ كۆنگرەی نێودەوڵەتیی گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق دەستیپێكرد

عێراق

15/09/2021     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین-

كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عیراق بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی كە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، دەستیپێكرد.

كۆنگرەكە بەچاودێریی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و بەشداریی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و ژمارەیەك لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەكانی بنبڕكردنی گەندەڵیی دەستی پێ كرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە كۆنگرەكەدا، ھەوڵدەدرێت رێگا چارەیەكی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی كە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بدۆرزێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەوتەیەكدا كەلەكۆنگرەكە پێشكەشكیرد ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی رابردوودا توانراوە بەشێك لەپارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق بگەڕێنرێنەوە ( بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبڕەكەی بدات).

وتیشی:" گەندەڵی و تیرۆر دوو ڕووی دراوێكن، لەبەرئەوە كاتێك گەلانی عیراق سەرقاڵی شەڕی تایفی بوون، گەندەڵی كاری خۆی دەكرد."

لەلایەن خۆشییەوە، سالار عەبدولسەتار، وەزیری دادی عیراق، رایگەیاند، ئامانج لە بەستنی كۆنگرەی گیراوانەوەی پارە بەتاڵان براوەكان، رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەیە كە سامانی گشتییان دزیوە.

وتیشی ھەوڵە نێودەوڵەتییەكان لاوازن لەبارەی گێرانەوەی پارە بەتاڵان براوەكان و وتی: "گرنگە لە رێگای رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، پارە بەتاڵان براوەكان بگێردرێنینەوە".

وەزیری دادی عێراق، سالار عەبدولسەتار رایگەیاند "دیداریی ئەمڕۆمان، پەیامێكی گرنگە لەبارەی گێرانەوەی پارە بەتاڵان براوەكان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن