هۆشدارییەك لەدژەتیرۆری یەكێتییەوە

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 1409

راچڵەكین-

دژە تیرۆری یەكێتیی رادەگەیەنێت، هەر لایەن و گروپێكی سیاسی یاخود كەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران بگۆڕن بەتوندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

دژە تیرۆری یەكێتیی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان زۆر بەڕوونی و بە ئاشكرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواكارییەكانیان دەكەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین چونكە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە كە حكومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكات."

 ئەوەش روونكراوەتەوە:" بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەكان تێك دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندكاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە كە ڕێگەی ئامانجە ڕەواكەیان لێ تێك دەدات لەبەرامبەدا ئەركی سەرەكی ئێمەیە كە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەك هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاكانی میری بكەین كە مووڵكی گشتین."

دژە تیرۆری یەكێتیی هۆشداری دەدات و دەڵێت:" هەر لایەن و گروپێكی سیاسی یاخود كەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەلكی كوردستان و خوێندكاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێكدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەكییەكەی خۆپیشاندەردایە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن