هەواڵێكی خۆش بۆ ئەو خوێندكارانەی ناویان لە هیچ زانكۆیەك نەهاتۆتەوە

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین –

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەرگرتنی هەزارو 521 خوێندكاری تر لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەنجامی سكاڵاكانیان رادەگەیەنێت، كە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتبۆوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەوانەی ناویان لەهیچ شوێنێك نەهاتبۆوە، دەرگای پێشكەشكردنی سكاڵای كردەوە، لەئەنجامی پێشكەشكردنی سكاڵاكان هەزارو 521 خوێندكاری دیكە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەپێی كۆنمرەكانیان بۆ ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) گەڕایەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ژمارەیەك خوێندكاری دیكە كە داوای شوێن گۆڕین و دابەزینیان كردبوو، بەپێی داواكارییەكانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ كراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری خوێندكارە وەرگیراوەكانی لە زانكۆ و پەیمانگەكان كردووە، هەفتەی داهاتو پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكان بكەن بۆ خۆتۆماركردن و مامەڵەكانیان بۆ دەستكردن بە پرۆسەی خوێندن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن