ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

11/05/2022     ژمارەی بینراو 445

راچڵەکین-

دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی چواری وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران لە کاتێکدایە بەشێک لە مووچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا مووچەی مانگی ٣-یان وەرنەگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن