حکومەتی هەرێم زیاتر لە١٠ ملیار دیناری بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک تەرخانکرد

ئابوری

14/05/2022     ژمارەی بینراو 133

راچڵەکین-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک تەرخانکرد.

جەوهە عەلی، قائیمقامی قەزای ناوەندی دهۆک رایگەیاندووە:" جگە لەو پڕۆژانەی لە ساڵی ڕابردوو لە دھۆک ئەنجامدران کە بەگوژمەی ١٢ ملیار دینار بوو، ئێستا رەزامەندی لەسەر ١٠ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دیناری دیکە بۆ دھۆک دراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، کە ٢٦ پڕۆژەیە و پارەکە تەرخانکراوە.

دەشڵێت:" جگە لەوەش لیستێکی دیکەی پڕۆژە ئامادەکراوە و دەرخستەیان بۆ ئامادە دەکەین، کە ٢٠ ملیار دیناری دیکەمان بۆ تەرخانکراوە ئەوە بۆ قۆناغی دیکەیە، کە رەزامەندی سەرەتایی بۆ ئەوەش دراوە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمەش لە ڕێگەی بەشی ئەندازیاری و بەرێوبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری خۆمان کردووە، ئەوانەش زۆرینەی دروستکردنی ڕێگا ناوخۆیەکان و گوندەکان دەگرێتەوە".

راشیگەیاندووە،"پڕۆژەکانیش کە ئەنجامدەدرێن ھەموو بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لە سنووری دھۆک دەگرێتەوە، شارەوانی سەرەکی  و شارەوانیەکانی دیکە، وەکو زاویتە و مانگێشکێ و ڕێگای گوندەکان و ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و پەروەردە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن