وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە رێی تەلەفونەوە پیرۆزبایی لە بۆکان حەسەن دەکات

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 84

راچڵەکین-

وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی تەلەفونەوە پیرۆزبایی لە بۆکان حەسەن دەکات بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکان کە بوونەتە زیادکردنی شێوەزاری کوردی ناوەڕاست بۆ بزوێنەری گووگڵ.

حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبای لە بۆکان حەسەن کرد و رایگەیاند، ئەگەر لەڕابردودا ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەخەباتی کلتووری و  پێشمەرگانە زمانەکەمانیان لە فەوتان پاراست، ئەمڕۆ لەسەردەمی گەشەی تەکنەلۆژیادا ئێوە و هاوکارەکانتان ئەم هەنگاوەتان ناوە.

وەزیری رۆشنبیری دەستخۆشی لێکردووە و پێی راگەیاندووە کە کارەکەی جێگەی ستایش و پێزانینە و  پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی پێڕاگەیاند و بڕیاریداوە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا  خەڵاتی بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن