بۆچی هەندێک کەس ڕێجیم و وەرزشیش دەکەن کێشیان دانابەزێت؟

تەندروستی

21/05/2022     ژمارەی بینراو 632

راچڵەکین-

پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات کە هەندێک کەس ڕێجیم و وەرزشیش دەکەن، بەڵام کێشیان دانابەزێت.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری زانستی خۆراک باس لە چوار هۆکاری زۆر گرنگ دەکات کە هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش، کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە  کە گرنگترینیان ئەمانەن :

1 - بەکارهێنانی هەندێ دەرمان ، وەک  حەپی مەنع ،  دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ،  دەرمانی دژە خەمۆکی.  

2 - تەمەن : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2  ) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا. 

3 - فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام  ڕێگرە له دابەزینی کێش.
 
4 - کەمخەوویی و شەونخوونی: نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی ورگ و کێش. 

ئەو پزیشکە باس لە هەندیک هۆکاری دیکە دەکات و دەڵێت:"بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی،  نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ،  کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان ، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، هتد .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن